هۆكار و نیشانه‌كانی قلیشی کۆم و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

تەندروستی

01/07/2021     ژمارەی بینراو 14228

هۆكار و نیشانه‌كانی قلیشی کۆم و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر


ڕاچڵه‌كین-

قڵیشی كۆم قڵیشێکی بچوکە لەو چینە تەنک و شێدارەی دەرچەی کۆم دروست دەبێت، ئەم قڵیشە ئەگەری دروستبوونی هەیە لەکاتی تێپەڕبوونی پیسایی ڕەق و گەورە بە کۆمدا، بەگشتی ئازار و خوێن دروست دەکات لەکاتی دانیشتندا و ڕەنگە ببێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکانی دەرچەی کۆم، دكتۆره‌ ئه‌وین پزیشكی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری به‌ نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌دات.

قڵیشی کۆم زۆر باوە لە منداڵانی ساوادا، بەڵام ئەکرێ لەهەر تەمەنێکدا ڕوبدات، زۆربەی جار قڵشی کۆم پێویستی تەنها بە چارەسەرێکی سەرەتایی هەیە، وەکو زیادکردنی خۆراکە ڕیشاڵییەکان یان دانیشتن لەناو ئاوی گەرم، بەڵام هەندێک لە دۆخەکان پێویستیان بەچارەسەری پزیشکی هەیە، وە هەندێک کات نەشتەرگەری.

نیشانەکانی بریتین لە:
1-بوونی ئازار و زیادبوونی بەتایبەت لەکاتی دانیشتن و ئەگەری هەیە ئازارەکە بۆ چەند کاتژمێریک بەردەوام بێت.
2- بوونی خوێنێکی کاڵ لەکاتی دانیشتن.
3- بوونی قلشیشێکی دیار لە دەرچەی کۆم یاخود بوونی پەرچەی بچوک لە دەرچەی کۆمدا.

چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت؟
هەر کاتێک ئازار هەبوو لەکاتی دانیشتندا یاخود خوێن هەبوو .

هۆکارەکانی سەرەکییەکانی توشبوون بە قلیشی کۆم:
1- تێپەڕبوونی پیسایی ڕەق و گەورە بە کۆمدا
2- قەبزی و زەخت کردن لەکاتی دانیشتندا
3- سکچونی درێژخایەن
4- سێکسی کۆم
5- منداڵبوونی سروشتی
6- لەتەمەنی منداڵ و هەرزەکاراندا زیاترە
7- هەندێک نەخۆشی وەکو ژێرپەنجەی کۆم، نەخۆشی کرۆن، HIV، نەخۆشی سیل.

 ڕێگاکانی خۆپاراستن:
1-خۆپاراستن لە توشبوون بە سکچون یان قەبزی
2- خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ
3- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە
4-وەرزش کردن بە بەردەوامی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن