پیاوێكی 80 ساڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پیاوێكی میسری ته‌مه‌ن 80 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی به گۆچانێك كێشاویه‌تی به‌سه‌ری هاوسه‌ره به‌ته‌مه‌نه‌كه‌یداو و كوشتویه‌تی له‌لای پۆلیس دانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام قسه‌ی پێوتوه و سوكایه‌تی پێوه كردوه و لێیداوه ئه‌و كاره‌ی كردوه.
ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا وتویه‌تی" هاوسه‌ره‌كه‌ن زمان درێژ بووه و به‌رده‌وام قسه‌ی نه‌شیاوی پێ وتووم و ئه‌شكه‌نجه‌یداوم و كۆتا جار به گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی لێیداوم و بووه به شه‌ڕمان و منیش گۆچاچه‌نه‌كه‌م لێسه‌ندوه و پیامدا كێشاوه و كه‌وتوه به زه‌ویدا"
بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسیه‌یه‌ی و كۆتا بڕیاری دادگا سێ له دراوسێكانیان وه‌ك شایه‌تحاڵی ڕوداوه‌كه بانگهێشتی دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه سزا بدرێت.