هاوڵاتیه‌ك له‌به‌ر سۆسێك هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌ك ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هاوڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی ویلایه‌تی ئیوا ی ئه‌مه‌ریكی كردوه دوای ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌وه‌یكردوه ئه‌و خواردنه‌ی له‌چێشتخانه‌كه‌وه به ده‌ستی گه‌یشتووه سۆسی تیادا نه‌بووه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردوه پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی" ڕۆبه‌رت گۆللۆیتسر" چه‌ندین نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به مۆبایله‌كه‌ی ناردوه بۆ لقێكی چێشتخانه‌یه‌كی ناودار له ویلایه‌تی ئیوا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌ی به دیلیڤه‌ری به ده‌ستی گه‌یشتوه ئه‌و سۆسه‌ی تیادا نه‌بووه كه داوایكردوه.
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی 42 ساڵه و هه‌ڕه‌شه‌ی له كارمه‌ندانی چێشتخانه‌كه كردوه كه چێشتخانه‌كه به بۆمب ده‌ته‌قێنێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م نامه‌ی هه‌ڕه‌شانه ڕۆبه‌رت ده‌ستگیر كراوه و شه‌و ڕۆژێك له زیندان بووه و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.