راچڵەكین –
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، بڕیاریدا رێستۆرانتی ماڵی سێوە لە گەڕەكی سەرچنار دابخات.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمشەو لیژنەی ریستۆراتنی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت، بڕیاریاندا بە داخستنی هۆڵ و ریستۆراتنی (ماڵی سێوە) لە گەڕەكی سەرچنار.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، داخستنی ئەو رێستۆرانەتە بەهۆی پابەندنەبوونی بووە بە مەرجەكانی تەندروستی و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن.