ڤیدیۆ: جولی له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ گه‌نجێك 15 ساڵ له خۆی منداڵتره؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
جارێكی دیكه هه‌واڵی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان خانمه ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود" ئه‌نجلینا جولی" له‌گه‌ڵ كوڕه گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی ناودار" زه ویكند" بووه باسی گه‌رمی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوكیان له ئاهه‌نگێكی موزیكی تایبه‌ت به لۆس ئه‌نجلۆس به یه‌كه‌وه بینران.
ده‌نگۆكه به‌و جۆره‌یه كه جولی ته‌مه‌ن 46 ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه له‌گه‌ڵ "زه ویكند" ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م دووانه هیچ لێدوانێكیان له‌باره‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه به یه‌كه‌وه ببینرێن مانكی ته‌موزی ئه‌مساڵ له چێشتخانه‌ی " جۆرجیۆ بالدی" له ئێواره خوانێكدا به یه‌كه‌وه بینراون و دواتر جیا به‌جیا له چێشتخانه‌كه چونه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بابه‌تێك له‌سه‌ریان دروست نه‌بێت و پێده‌چێت له ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نێوانیان نهێنی بێت.