سەرۆکی دادگای کەرکوک لەسەر کار لادرا

کوردستان

15/07/2021     ژمارەی بینراو 589

راچڵەکین-

ئەنجوومەنی دادوەری عیراق سەرۆکی دادگای کەرکوکی لە کارەکەی دوورخستەوە.

بە نووسراوی ژمارە ٣١٩٨ کە لە ١٥-٧-٢٠٢١، دەرچووە و ئەنجوومەنی دادوەری عیراق ئاڕستەی داداگای کەرکوکی کردووە. فەرمانی لە کارلادانی دادوەر ساڵح حسێن سوڵتان عوبێدی دەرکراوە، پێشنیار کراوە قاسم عەزاوی، وەک سەرۆکی نوێی دادگاکە دابنرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەند کێشەیەکی کوڕەکەی بە سوڵحی عەشایەری چارەسەرکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن