راچڵەکین-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر دەڵێت ئەمرۆ تا ئێوارە کرێی مامۆستایانی وانەبێژ لە دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری دابەشدەکرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا سەرجەم وانەبێژانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگاداردەکاتەوە، لە ئێستاوە تا ئێوارە کرێی مامۆستایانی وانەبێژ لە دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری دابەشدەکرێت.
پەروەردەی ناوەندی هەولێر داوا لەهاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:" پێویستە بە شەخسی ئامادەبێت لەگەڵ ھێنانی ناسنامەی کەسی و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی تەندروست".