بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری عیراقی هەژاند

عێراق

18/07/2021     ژمارەی بینراو 376

راچڵەكین –

بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای بەسرەی لە باشووری عیراق هەژاند، كە بەگوێرەی زانیارییەكان چەقی بوومەلەرزەكە لەناو خاكی ئێران بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 پلە بەپێوەری رێختەر، پارێزگای بەسرەی هەژاندو تائێستاش زیانەكان نەزانراوە.

هاوكات، میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكە هەردوو پارێزگای بوشهەرو فارس-ی گرتووەتەوەو لەناوچەكانی دەوروبەریش هەستی پێكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن