هێزەكانی عیراق ژمارەیەك هاووڵاتیی سووریا لەسەر سنوور دەستگیر دەكەن

عێراق

18/07/2021     ژمارەی بینراو 316

راچڵەكین –

لەسەر سنووری نێوان عیراق و سوریا، 18 هاووڵاتیی سوریا لەكاتی هەوڵدانیان بۆ دزەكردنە ناو خاكی عیراق، لەلایەن هێزەكانی هەواڵگریی سەربازییەوە دەستگیركران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كۆنتڕڵكردنی سنوورەكان و پشتبەست بە زانیاریی وردی هەواڵگریی، هێزەكانی سەر بە هۆبەی هەواڵگری سەربازیی عیراق، لەسنووری قەزای شنگال 18 كەسیان دەستگیركرد كە دەیانویست لە سوریاوە بێنە ناو خاكی عیراقەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوەستگیركراوەكان، كە هەندێكیان ژن و منداڵ بوون، هەڵگری رەگەزنامەی سوورین.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هاووڵاتییە دەستگیركراوەكان دوای گرتنبەری رێكارەكان، رادەستی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن