ئەم مانگە میكانیزمی دابەشكردنی مووچە چۆن دەبێت؟

ئابوری

19/07/2021     ژمارەی بینراو 592

راچڵەكین-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پاش جەژن دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
 
لەبارەی میكانیزمی دابەشكردنی مووچە ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی رایگەیاند:"یان لێبڕینی مووچە نامێنێت یان لێبڕینەكە زۆر كەمدەكرێتەوە." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
سەرەتای ئەو هەفتەیە، جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" هەموو هەوڵی حكومەت بۆ ئەوەیە لێبڕینی مووچە نەهێڵێت و تاوەكو كۆتایی هەفتەش بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت."
 
وتیشی: "كاری لەپێشینەی حكومەت دابەشكردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین، بەمەرجێ بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیارەكە، نەك مانگێك بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروستبكرێت."
 
رۆژی 11ـی ئەم مانگە، حكومەتی عیراق بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 
 
پێشتر عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان و سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردبوەوە، ئەم مانگە بە داهاتی نەوتی و ناوخۆ لەگەڵ ئەو پارەیەی لە بەغداوە هاتووە، دەتوانرێت مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن