باشترین سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین دی

تەندروستی

19/07/2021     ژمارەی بینراو 732

باشترین سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین دی


ڕاچڵه‌كین- 

یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کەلە چەوریدا دەتوێتەوە و لەپێکهاتەدا زۆر لە هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ دەچێت، پێویستە بۆ هەڵمژینی کالسیۆم لە ڕێخۆڵەوە بۆ ناو خوێن بۆئەوەی دواتر بگوازرێتەوە بۆ ئێسکەکانمان. کۆنترۆڵ دەکرێت لە ڕێگای پاراپایرۆید هۆرمۆنەوە چڕی و پوختی ئێسکەکانمان باش دەکات، پەیداکردنی ڤیتامین دی سێ شێوەی هەیە دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەکان له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات. 

1- لەڕێگەی تیشکی خۆر لەپێستدا دروست دەکرێت، ڕۆزانە نیوکاتزمێر لەشمان بەرخۆربکەوێت زامنە بۆ دروستکردنی ڤیتامین دی پێویست.
2- وەرگرتنی لەڕێگەی خۆراکەوە وەک ماسی و جگەر ئاژەڵی گەورەو قارچک.
3-  ڤیتامین دی ئامادەکراو بە چڕی جیاواز.
بەرپرسە لە دروستی ئێسک و کەمکردنەوەی هەوکردنی خانەو شانەکانمان لەم ڕێگەیە دەست دەگرێت بەسەر زۆری و کەمی بەرگری لەشمان.

لەدوای بەرکەوتنی تیشکی خۆر ڤیتامین دی دروست دەکرێت بەڵام دواتر دووجار هایدرۆکسیلەیشن(زیادکردنی OH بۆ پێکهاتەکەی) دەکرێت جارێک لەجگەر جارێک لەگورچیلە. 

ئەگەر ڕێژەی ڤیتامین دی لەخوێندا کەم نەبوو دەبێت ڕۆژانە ٦٠٠ یەکە وەرگرین ئەگەر کەم بێت ڕۆژانە باشترە ٣-٥ هەزار یەکە وەرگرین. دوو مەرج پەیوەستن بە وەرگرتنی ڤیتامین دییەوە ئەوانیش: 
1- لەگەڵ خواردنی چەوردا بخورێت کەپێویستە بۆ توانەوەی.
2- باشتر وایە ڤیتامین کەی دوو(K2) وەرگیرێت لەگەڵیا چونکە کالیسیۆم کەدێتە خوێنەوە ڤیتامین کەی دوو بەرپرسە لەجێگیرکردنی لە ئێسکدا.
بەڕای من زۆربەی خەڵکی سەر زەوی دەناڵێنێت بەدەست کەمی ڤیتامین دیەوە چونکە لە وڵاتانی ئەوروپا یان ئەو وڵاتانەی تیشک ڕۆژ کەم هەیە کە پێویستە بۆ دروستکردنی ڤیتامین دی (هەور و تەم ٥٠٪ تیشکی ڕۆژ کەم دەکاتەوە) لە وڵاتانەی تیشکی ڕۆژ زۆرە وەک لای خۆمان هێندە گەرمە کە چونە بەرهاتومە ئاستەمە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن