له‌بیرچونه‌وه‌ش سوودی هه‌یه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
زۆر كه‌س له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان به‌رده‌وام گله‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شتیان بیر ده‌چێته‌وه به‌ڵام بێ ئاگان له‌پشت ئه‌م له‌بیركردنه سوودی زۆر هه‌یه.
دكتۆر مه‌جدی به‌دران ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی میسری بۆ نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ستیاری و به‌رگری ده‌ڵێت" له‌بیركردن سوودی ئه‌رێنی زۆری هه‌یه و یه‌كێك له‌وانه‌ش به‌رده‌وام بوونه له ژیان له‌گه‌ڵ سه‌لامه‌تی مێشك"
جگه له‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی زانیاری كۆن و نا پێویست و تاقیكردنه‌وه ئازار به‌خشه‌كان و خه‌مه‌كان له‌بیر ده‌كه‌یت ئه‌وه ده‌توانیت هه‌نگاو بۆ ژیانێكی باشتر بنێیت.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ستیارین یان به‌رگری له‌شیان لاوازه به‌هۆی كه‌م گه‌یشتنی ئۆكسجین و ته‌مومژاوی مێشكیان زیاتر یاده‌وه‌ریان لاوازه و هه‌ستاری لوت و سنگ كه چاره‌سه‌ری نه‌بێت ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ناڕوونی مێشك و ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر شتت بیربچێته‌وه.
كه‌مخه‌وی و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌می ڤیتامینه‌كانی B 1.12..3.2.و ڤیتامین سی و ئاسن و كالسیۆم هه‌موو ئه‌مانه هۆكاری لاوازبوونی یاده‌وه‌رین.