قاوه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دكتۆر پاڤل ئیسمبایف پسپۆڕی دابه‌زاندنی كێش له نه‌خۆشخانه‌ی " پۆرمینتال" له ڕوسیا ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" له‌ناو قاوه‌دا نزیكه‌ی دوو هه‌زار پێكهاته‌ی پۆلیفینۆل - دژه ئۆكسێنه‌ری به‌هێز هه‌یه كه بۆ هه‌ندێك كه‌س ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆ هه‌ندێكی دیكه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن"
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی زانینی كارگه‌ری خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌سه‌ر به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌توانیت نیو بۆ 2 كاتژمێر دوای خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه په‌ستانی خوێنت بپێویت ئه‌گه‌ر به‌راورد به پێش خواردنه‌وه‌ی پاوه نزیكه 5-10 مللیمیته‌ر جیوه جیاوازی هه‌بوو ئه‌وه مانای وایه خواردنه‌وه‌ی قاوه په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و باشتر وایه له خواردنه‌وه‌ی قاوه دوور بكه‌ویته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه باشتر وایه وه‌رزش بكه‌ن و ئه‌گه‌ر زۆر ئاره‌زووی قاوه ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌و جۆره بخۆنه‌وه كه خاڵییه له كافاین.