هەوکردنی پوک و نەخۆشیەکانی دڵ
ڕاچڵهكین-
ئەوانەی هەوکردنی پوکیان هەیە دوو بۆ سێ جار ئەگەری توشبوونیان بەنەخۆشیەکانی دڵ و (جهڵته)ی مێشک زیاترە، دكتۆر دەروون پزیشكی ددان لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر دهدات.
ئهم پزیشكه دهڵێت" بەکتریا بەناوبانگە زیانبەخشەکەی ناو دەم و سەر رووی ددانەکان (Sg)لەکاتی هەوکردنی پوک و خوێن لێهاتنی پوک دەتوانێت لەرێگەی ڕێڕەوی خوێن بگوازرێتەوە بۆبەشەکانی تری جەستە ، بەتایبەت دڵ وە ببێتە هۆی مەینی خوێن لەناو بۆریچکەکانی دڵ وە گیرانی خوێنبەرەکان ی دڵ و مێشک ، سەرئەنجام روودانی (جلگه)ی دڵ و مێشک ."
هەر وەکو چۆن پەستانی خوێن و کۆلیسترۆلی خوێن و شەکرە و قەڵەوی، کاریگەریان لەسەر نەخۆشی دڵ و مێشک هەیە نەخۆشی پوکیش دەتوانێت یەکێک بێت لە مەترسیەکانی توشبونی ئەو نەخۆشیە.
ئێستاش بەپێی ADA لەگەڵ AHA ئەوانەی تەنها ئەو حاڵەتانەیان هەیە پێویستە پێش چارەسەری ددان ، بڕی ئەنتیبایۆتیک وەربگرن بەسەرپەرشتی دکتۆرەکە بۆ دوور بوون لەو حاڵەتە.
1-پێشر بەکتریای هەوکردنی دڵیان هەبووبێت.
2- زمانەی دەستکردی دڵیان هەبێ .
3- نەخۆشی زمانەی دڵیان هەیە یان چاندنی دڵیان بۆکراوە.
4- نەخۆشی بۆماوەی دڵیان هەیە.