لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

عێراق

20/07/2021     ژمارەی بینراو 2201

راچڵەکین-

لیژنەى باڵاى ڕوبەروبوونەوەى کۆرۆنا لە عیراق بڕیاریدا دەوامی فەرمانبەران لەدامودەزگاکانی حکومەت بکرێتە تەناوب بە رێژەی لەسەدا ٥٠.
  
لیژنەى باڵاى ڕوبەروبوونەوەى کۆرۆنا لە عیراق لە راگەیەنمدراوێکدا قەدەغەی هاتووچۆی لە رۆژانی جەژندا رەتکردەوە و جەختى لەسەر توندوتۆڵکردنى ڕێکارەکانى خۆپارێزى بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، رێوشوێنەکانی خۆپارێزی توندەکرێنەوە و ئەو شوێنانەی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن سزادەدرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن