راچڵەکین-
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٨٧ هه‌زار و ٦٢٤ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٢٧ هه‌زار و ٤٤٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوە کە سێ هه‌زار تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
بوەزارەتەژە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ٨٧ هه‌زار و ٦٢٤ كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٥٦٧ هه‌زار و ١٤٨ كه‌س.
تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ شه‌ش ملیۆن و ٩٢٧ هه‌زار و ٦١٥ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ دوو ملیۆن و ٣١٤ هه‌زار و ٩٩٨ كه‌س به‌كارهێندراوه.