کازمی: گەلی عیراق گەلی ژیان و بنیاتنان و چاکسازی و هیوایە

عێراق

20/07/2021     ژمارەی بینراو 177

راچڵەکین-

سەرۆک وەزیرانى عێراق بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئیرادەى ژیانى ئازاد هەموو کات بەسەر تیرۆردا سەردەکەوێت، دەشڵێت:"گەلی مەزنی عیراق گەلی ژیان و بنیاتنان و چاکسازی و هیوایە".  
  
مستەفا کازمى، ئەمڕۆ سێشەممە لە جریوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:"ئیرادەی ژیانی ئازاد و سەربەرزانە هەمووکات بەسەر تیرۆر و گەندەڵی و چەکی بەرەڵا و نیازی خراپدا سەردەکەوێت".  

دەشڵێت:"هەرچەندە تەماحکاران هەوڵ بدەن خۆشییەکان بدزن ناتوانن ئەوە بگۆڕن؛ گەلی مەزنی عیراق گەلی ژیان و بنیاتنان و چاکسازی و هیوایە".   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن