ئەمڕۆ رێگایەكی سەرەكی دادەخرێت

کوردستان

22/07/2021     ژمارەی بینراو 473

راچڵەكین –

بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو درزەی كەوتووەتە لایەكی رێگای كەمبەربەندی سۆران – باپشتیان، قایمقامیەتی قەزای سۆران بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە رێگاكە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل دابخرێت.

قائیمقامیەتی قەزای سۆران لە ئاكادارییەكدا كە ئاراستەی شۆفێرو هاووڵاتیانی كردووە، رایگەیاندووە ئەمڕۆ 22-7-2021 رێگەی  كەمەربەندی سۆران - باپشتیان دادەخرێ بەهۆی  دەستپێكردنی كاركردن بە مەبەستی هەلگرتنی ناوچەی درزبردووی رێگاكە.

رێگاكە لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمەوە چاكدەكرێتەوە، لە قۆناغی یەكەمیشدا ئەو بەشەی گردەكە، كە درزی تێكەوتووە، چارەسەر دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن