حاجیاوا.. گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا

کوردستان

22/07/2021     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین –

لەناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە، گەنجێك لەكاتی چاككردنەوەی مۆلیدەی گەڕەكەكەیان، بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، گەنجەكە تەمەنی 25 ساڵەو لە مۆلیدەی ئەهلی گەڕەكی سەردوەم لە ناحیەی حاجیاوا كاریكردووە، دوای ئەنجامدانی توێكاری بۆ تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەریی رانیە، تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، گەنجەكە ناوی ھەژار ئومێد قەرەتەپەیی-یە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتێك ویستوویەتی مۆلیدەكەی چاكبكاتەوە، تەزووی كارەبا لێیداوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن