ئەمریكا 50 ھەزار دۆلار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان دەكات

کوردستان

22/07/2021     ژمارەی بینراو 486

راچڵەكین –

حكومەتی ئەمریكا بڕیاریدا بڕی 50 ھەزار دۆلار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان بكات، بەمەبەستی دانانی پێشانگایەكی نوێ بۆ نمایشكردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی كە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو.


بەگوێرەی هەواڵێك كە لە پەیجی فەرمی كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر بڵاوكراوەتەوە، ئیدارەی ئەمریكا بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان كرد، بۆ دانانی پێشانگایەكی نوێیە بۆ نمایشكردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی مۆزەخانەكە، كە مێژووەكە یان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر جەختی لەوەشكردووەتەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە فراوانكردنی دەرفەتەكان بۆ كاری پێكەوەیی و ھەماھەنگی لەگەڵ "هاوڕێ كوردەكانمان" بۆ پارێزگاریكردن لە شوێنەوارە بەنرخەكانی ھەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن