دوو گەنج بەتۆمەتی دزیكردن لە ماڵێك دەستگیركران

کوردستان

22/07/2021     ژمارەی بینراو 517

راچڵەكین –

لەناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە، دوو گەنج بەتۆمەتی دزیكردن لەماڵێك، لەلایەن هێزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیركران، پۆلیسی راپەڕینیش ئاشكرایدەكات، تۆمەتبارەكان لەلایەن هاووڵاتییەكەوە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە، كە لەناو ماڵەكەیدا بڕی هەزارو 100 دۆلاری لێدزراوە، هێزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین، توانیان بە كەمتر لە 24 كاتژمێر، دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (ب.پ.ع) لەدایكبووی 2003 و (ع.ك.ع)  لەدایكبووی (2001) دەستگیر بكەن.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو تۆمەتبارەكە لەكاتی دەستگیركردنیاندا، بڕی 700 دۆلارو 38 هەزار دینارو  مۆبایلێكی جۆری (ئایفۆن)یان پێ گیراوەو لەمیانی لێكۆڵینەوەدا، دانیان بە ئەنجامدانی تاوانەكەیان دا ناوە كە چوونەتە سەر ماڵی سكاڵاكار و دزییان لێكردووە.

تۆمەتبارەكان بە ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیركراون و لێكۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن