بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركرا

عێراق

22/07/2021     ژمارەی بینراو 284

راچڵەكین -

لەعیراق ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا روو لە هەڵكشانی زیاتر دەكات و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا، زیاتر لە 80 تووشبووی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەشت هەزارو 106 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو 81 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 257 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 526 هەزارو 943 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 386 هەزار و 331 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 90.8%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 18 هەزارو 101 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن