بەریتانیا سزا بەسەر بەرپرسێكی پێشووی عیراق دەسەپێنێت

جیهان

22/07/2021     ژمارەی بینراو 342

راچڵەكین –

حكومەتی بەریتانیا سزا بەسەر چەند بەرپرسێكی چوار وڵاتی جیهان دەسەپێنێت بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە، یەكێك لە سزادراوەكانیش بەرپرسێكی پێشووی عیراقە.

دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەوفەل عاكوب پارێزگاری پێشووتری نەینەوا، یەكێكە لەو بەرپرسانەی كە خراوەتە ناو لیستی سزادراوانی حكومەتی لەندەن و تۆمەتبارە بە گەندەڵی.

وتیشی:" بەگوێرەی سزاكە، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا بۆی نییە بەهیچ شێوەیەك بێتە ناو خاكی بەریتانیاو هەموو سامانەكانیشی لەو وڵاتە دەستیان بەسەردا دەگیرێت".

نەوفەل عاكوب، كە لەدوای رووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمە گەشتیارییەكەی شاری موسڵ لەساڵی 2019، كە زیاتر لە 120 قوربانی لێكەوتەوە، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیارقەوە بەزۆرنەی دەنگ لە پۆستی پارێزگاری نەینەوا لابرا، ناوبراو چەندین كەیسی گەندەڵی لەدژی كراوەتەوەو لەسەر ئەو كەیسانەش دووجار لەلایەن دادگاكانی عیراقەوە فەرمانی زیندانیكردنی بۆ دەرچووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن