قەڵادزێ.. جووڵە بە هێزێكی ئاسایش و پۆلیس دەكرێت

کوردستان

22/07/2021     ژمارەی بینراو 1492

راچڵەكین –

لەقەزای پشدەر، هێزێكی ئاسایش و پۆلیسی راپەڕین بە دەوروبەری زێی بچوك و بە درێژایی سنوری قەزای پشدەر بڵاوەیان پێكرا بۆ ڕێگریكردن لە خەڵك تا هیچ پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی لەزێی بچوك پاك نەكەن و سەرنەبڕن.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، هێزەكە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، جووڵەیان پێكراوەو ئامانج لێی وێڕای پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و بەرقەراركردنی ئەمن و ئاسایش، بۆ ئەوەیە ئاوێكی پاك و تەندروست بگاتە دەست دانیشتوانی شاری قەڵادزێ كە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارەكە لە زێی بچوك دابین دەكرێ.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوەشكراوە، وێڕای چاودێریكردنی وردی ئاوەكە، بەدرێژایی ڕۆژانی جەژن هێز بە جلی سەربازی و مەدەنی لەزێی بچوك بەدی دەكرێن و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن