راچڵەکین-
به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز له هه‌ولێر رایگه‌یاند، كێشه‌ی ئاوی ئیفراز چاره‌سه‌ر كراوه و له شەوی رابردووەوە 184 هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو بۆ زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هه‌ولێر رۆیشتووه.
ئه‌ندازیار هیوا عه‌بدولڕه‌زاق، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز رایگەیاند:" دوای ئەوەی له‌شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، بەهۆی بارانبارینەوە ئاوەکە لێڵ بووە به ناچاری بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفرازمان راگرت، دوای ئه‌وه پڕۆژه‌كه‌مان كار پێكردووه‌ته‌وه، ئێستا زۆربه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر ئاویان بۆ چووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە"له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 184 هه‌زار مه‌ترسێجا ئاو بۆ شاری هه‌ولێر رۆیشتوو، له رێگه‌ی تۆڕه‌كانی بۆڕی ئاوه‌وه گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاویان پێده‌گات و زۆربه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانیش ئاویان بۆ چووه".
دەربارەی دووبارەبوونەوەی كێشه‌کە وتیشی:" زۆرجار پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز ده‌وه‌ستێت، زۆربه‌ی جاره‌كانیش هۆكاره‌كه سرووشتییه، وه‌كو لێڵبو‌ونی ئاو به هۆی بارانبارین و لافاو، كه له 24 كاتژمێره‌وه تا 36 كاتژمێر به ناچاری ده‌بێت پڕۆژه‌كه بوه‌ستێنین، تا ئاوه‌كه سازگار ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جار كێشه‌كان ته‌كنیكییه، وه‌ك شكانی بۆڕی ئاو".