راچڵەکین-
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت:" جێگیری سەرۆکی حکومەت سەرپشککراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی سەرجەم دەروازە سنورییەکان و بنبڕکردنی قاچاخچێتی".
عەلی حسێن، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"بۆ بنبڕکردنی قاچاخچییەتی لە دەروازە سنورییەکان حکومەت لیژنەیەکی پێکهێناوە و قوباد تاڵەبانیش سەرپشککراوە و هێزێکیشی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە".
وتیشی، بابەتی قاچاخچییەتی پەیوەندی بە یەکێتی و پارتییەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە، نوێنەری حکومەت قوباد تاڵەبانی سەرپشک کراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەموو دەروازە سنورییەکان، حکومەتیش لیژنەیەکی پێکهێناوە و هێزێکی وەزارەتی ناوخۆش بۆ ئەو بابەتە ماوەیەکە دەستبەکاربووە."