ڤیدیۆ: بۆ ڤیدیۆیه‌ك له به‌رزی 49 مه‌تره‌وه كه‌وته خواره‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمێكی چینی كه یه‌كێك بووه له چالاكوانه به‌ناوبانگه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له چین له كاتی كاركردنی له به‌رزی 49 مه‌تره‌وه كه‌وته خواره‌وه ئه‌و كاته‌ی ڤیدیۆیی له به‌رزایی 49 مه‌تر بۆ بینه‌ره‌كانی تۆمار كردوه.
گۆڤاری The New York Post هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م خانمه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كه شیاو كیامی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له ناو ئامێری به‌رز كه‌ره‌وه كاری كردوه به‌رده‌وام ڤیدیۆیی بۆ هه‌واداره‌كانی تۆماركردوه كه ژماره‌یان 100 هه‌زار فۆڵۆوه‌ره، به‌ڵام له‌كاتی تۆماركردنی كۆتا ڤیدیۆیدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌دا ڕووداوه‌كه‌یان بینیوه باس له‌وه ده‌كه‌ن شیاو كه‌وتۆته خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ی كاری له‌سه‌ر كردوه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه زۆرینه‌ی هاوكاره‌كانی شوێنی كاره‌كه‌یان جێهێشتوه و ڕووداوه‌كه له شاری كۆزهۆ له هه‌رێمی تشجیانگ كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای چین.