ئایا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی سه‌رپێچی كردووه‌؟

کوردستان

27/07/2021     ژمارەی بینراو 4227

راچڵەکین-

بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی رەتیدەکاتەوە کە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سووکایەتییان بە بازگە کاتییەکان کردبێت و دەڵێت:" ئێمە خۆمان داوامان لە هاووڵاتییان و کادیران و ئەندامانمان کردووە پابەندی بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بن، سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جامڕەش".

پۆڵا سیروان تاڵەبانی، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی ئەمرۆ سێشەممە تایبەت بە ڕاچڵەکین-ی راگەیاند:" ئێمە خۆمان پشتگیری ئەو بڕەیارەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێممان کردووە بۆ دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جامڕەش".

جێی باسە ئەمرۆ سێشەممە کەسێک بە ناوی گەرمیان حەمەی پور لە گەرمیان بڵاویکردەوە کە پۆلیسێک تەلەفۆنی بۆ کردم، بەیانی ئەمڕۆ سێ ئۆتۆمبێلی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی و پاسەوانەکانی بە ناو مەفرەزەکەیاندا کە بڕیارە دەست بەسەر چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاو جامڕەشدا بگرن تێپەڕیون.

نووسیویشیەتی:"بە وتەی ئەو پۆلیسە نەک ئامادە نەبووە ڕەشی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبکرێتەوە، بەڵکو سوکایەتیشیان بە مەفرەزەکە کردووەو ئینجا ڕۆشتوون".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن