دەرباز كۆسرەت رەسول و كونسوڵی گشتی بەریتانیا كۆبوونەوە

کوردستان

29/07/2021     ژمارەی بینراو 462

راچڵەكین-

دەرباز كۆسرەت رەسول، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و میلانی سمارت كونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەكالەت لە هەرێمی كوردستان بەپێویستی دەزانن پەیوەندییەكی تەندروست لەنێوان لایەنەكان هەبێ و پێكەوە دیدگایەكی هاوبەشیان هەبێ بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەرباز كۆسرەت ڕەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە میلانی سمارت كونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەكالەت لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پرسەكانی حوكمڕانی و زاڵبوون بەسەر تەنگژەو قەیرانەكاندا.

بەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق و ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە، هەردوولا گفتوگۆی جدی بابەتەكەیان كردو جەختیان لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەكی دیموكراتی و شەفاف كردەوە.
 
پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و هەوڵەكان بەئاراستەی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو، دووپات كرایەوە كە پێویستە پەیوەندییەكی تەندروست لەنێوان لایەنەكان هەبێ و پێكەوە دیدگایەكی هاوبەشیان هەبێ بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن