رێژەی توندی کۆڤید-19چۆنە؟
ڕاچڵهكین-
80% حالەتەکانی کۆڤید بە سووکی دەیگرن دەتوانی لە مالەوە چارەسەر بکرێ،15 % حالەتەکان لەنێوان مامناوەند و توندە پێویستی بە ئۆکسجین و چارەسەری هەیە لە نەخۆشخانە.
5% حالەتەکانی کۆڤید (کۆرۆنا) زۆر توندە و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان و چارەسەری لە چاودێری چڕی هەناسە دان هەیە.
بۆیە ئەگەر رێژەی تووشبوون.. 100 کەس بێت 20 کەسیان حالەتەکانی لە نێوان مامناوەند و توندە پێویستی بە نەخۆشخانە هەیە.
بهڵام ئەگەر رێژەی تووشبوون بەرز بێتەوە بۆ هەزار کەس 200 حالەتیان پێویستیان بە نەخۆشخانە دەبێت، بۆیە تا ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا کەم بێتەوە باشترە
د. هیوا خالد گەردی
پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو