ئەفغانستان.. بەهۆی لافاوەوە دەیان كەس بوونە قوربانی

جیهان

30/07/2021     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین –

بەهۆی ئەو لافاوەی كە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ئەفغانستانی گرتووەتەوە، تائێستا 80 كەس گیانیان لەدەستداوەو چارەنوسی دەیان كەسی دیكەش نادیارە.

میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئەو لافاوەی كە لەئەنجامی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو، بەشێك لەناوچەكانی هەرێمی نورستان لەخۆرهەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، تائێستا تەرمی 80 كەس لەژێر داروپەردووی خانوووە رووخاوەكاندا دەرهێنراون و چارەنووسی دەیان كەسی دیكەش نادیارە.

بەرپرسێكی ناوچەكە ئاشكرایكردووە، ژمارەیەكی ئێجگار زۆر خانووی گوندەكان بەهۆی لافاوەوە رووخاون و زیانە داراییەكانیش لە ژماردن نایەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەدان كەس لەدانیشتووانی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی هەرێمی نورستان، لەترسی لافاو ماڵ و حاڵیان جێهێشتووەو روویان لەو ناوچانە كردووە كە لافاوەكە نەیگرتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن