له‌م كاته‌نه‌دا ده‌توانرێت هۆلیود سمایل بكرێت

تەندروستی

30/07/2021     ژمارەی بینراو 615

له‌م كاته‌نه‌دا ده‌توانرێت هۆلیود سمایل بكرێت


ڕاچڵه‌كین-
باشترە پێشتر بزانین کە فەلسەفەی جوانکاری ددان بریتین لە چوار خاڵی سەرەکی ئەوانیش؛ بریتین لە گۆرانکاری کردن لە : 
1-رەنگی ددان 
2- شێوەو کۆنتوری 
3- قەبارەی ددان 
4- شوێنی ددان 
واتە کاتێک جوانکاری ددان دەکرێت ، جوانکاری بۆ یەکێک لەو خاڵانە وە یان چەند خاڵێک بەیەکەوە ئەنجام دەدرێت، دكتۆر زەردەشت پسپۆڕی جوانکاری و چارەسەری ددان له‌م بابه‌ته‌دا ڕونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ی‌ پێویست ده‌كات جوانكاری هۆلیود سمایل بۆ ددان بكرێت.
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"  توێکڵی ڤینیر کە لە ناو خەڵک بە ھۆلیوود سمایل ناسراوە بۆ یەکێک لەو حاڵەتانە ئەنجام دەدرێت"
یەکەم : جوانکاری ددان؛ واتە کاتێک بمانەوێت تەنھا بۆ مەرامی جوانکاری یەکێک لە چوار خاڵەکەی سەرەوە (رەنگ ، شێوە ، قەبارە ، شوێن ) ددان وەیان زیاتر لە خاڵێک لەوانە بگۆرین ، دەتوانرێت ھۆلیوود سمایڵ بکرێتە ھۆکاری گۆرینەکەی، بەڵام بە دوو مەرج : 

1- لە کرداری گۆرینی رەنگ ، شوێن ، بژاردەی دیکەی وەکو سپیکردنەوە بۆ رەنگ و تەلی ددان بۆ شوێن پێویستە بژاردەی یەکەم بن، ھەرچەندە ھەندێک جار ئەو دوو بژاردەیەش سنووردارن بە نموونە ، کاتێک چارەخواز داوای گۆرانکاری لە رەنگ دەکات بۆ ھەمیشەیی ، وە یان خواستی گۆرینی رەنگەکەی لە دەرەوەی توانای سپیکردنەوە (bleaching)ە، لەو حاڵەتانە لە دوای سپیکردنەوە ( bleaching)  توێکڵی ددان باشترین بژاردەیە!  وە یان کەسەکە ناتوانێت تەلی ددان دابنێت لەبەر کەمی کات و هۆکاری دیکە، لەو حاڵەتە چارەخواز دەبێ باش بزانێ کە راستکردنەوەی ددان لە سێ  باردا خۆی دەبینێتەوە: 
- حاڵەتی قەرەباڵغی کەم (minor crowding).
- حاڵەتی قەرەباڵغی مام ناوەند ( medium crowding).
- حاڵەتی قەرەباڵغی زۆر ( sever crowding).

جا ھەرچەندە کاتیشی کەم بێت ، نابێت جگە لە حاڵەتی یەکەم ، حاڵەتی دووەم و سێیەم ببنە بژاردەی ھۆڵیوود سمایڵ ، جگە لەمەش وا باشترە بۆ حاڵەتی یەکەمیش راستکردنەوەی ددان کە (minor crowding) تەنھا تەل بەکاربێت ، چونکە رەنگە ببێتە ھۆی نەھاتنە جێی مەرجی دووەم ، کە ئەویش : 

2- تێکدانی بایەلۆژی دەم و ددانە ، واتە ھەر کاتێک بمانەوێت ، یەکێک لەو چوار خاڵەی سەرەوە بە دەست بێنین ، نابێ بایەلۆژی دەم و ددان لە دەست بدەین ، بایەلۆژی ددانیش لەو حاڵەتانە لە دەست دەدرێن :

- کاتێک مینای ددان دەتاشرێت بە تەواوی، مینا کە چینی یەکەمی ددانە تەنکە، بەڵام ھێزێکی بێوێنە دەداتە ددان، ئەندازەگیری خودای مەزن تەواو لێ بەدەردەکەوێ  وە ئەستورایەکەشی لە نێوان (0.3_1.3) ملمە لە حاڵەتی ئاسایی، واتە ئەگەر پزیشکەکە تەنھا بۆ جوانی مینای ددان ھەمووی بتاشێ ئەوا بایەلۆژی ددان لە دەست دەدرێت .

- کاتێک ھۆڵیوود سمایڵ دەبێتە ھۆی ھەوکردنی پووک و دەزگای دەوری ددان، دەرنجام دەبێتە هۆی سووربوونەوەو ئەستووربونی پووک و خوێن لێهاتنی.

- کاتێک ھۆڵیوود سمایڵ دەبێتە ھۆی تێکدانی ئیتباق و ھارمۆنی نێوان ماسولکە و ددان و ئێسک و شەویلگەکان، بە زۆری لە ماوەیەکی کورت و کەمتر لە دوو ساڵ دەبێتە هۆی تێکدانی جوومگەی شەویلگە!

دووەم :- جوانکاری و چارەسەری ، بۆ نموونە کاتێک کە کە ددانەکە شێوە و قەبارەی ئاسایی زۆی لە دەست دابێت بەھۆی ھۆکارێکی فەسلەجی وەکو خورانێکی کەمی ددانەکەو تەنک بوونەوەی. لەو حاڵەتانە دەبێ بە رێگەی (additional technique) ھۆڵیوود سمایڵ ئەنجام بدرێت، بەڵام دووبارە دەبێت رەچاوی بەشە ماوەی مینای ددان بکرێت .
 
سێیەم :- چارەسەری و جوانکاری، لە کاتێکدا کە ددانەکان بەھۆی ھۆکاری نەخۆشی و فسیۆلۆژی زۆری پێکھاتەی ددانەکانیان لە دەست دابێت، بە زۆری ئەو حاڵەتانە ددانەکانیان بە جۆرێک تەنک بووینەوە کە بۆتە ھۆی لەدەستدانی بایەلۆژیەکەی، لەو بارەدا ھۆڵیوود سمایڵ بە رێگەیەکی دروست و بە شێوازی زیاد کردن چارەسەرە، واتە نەک ھەر جوانکاری ، بەڵکو دەبێ چارەسەر بکرێن ، بەڵام نابێ مینای ماوە بە ھیچ شێوەیەک لاببردرێن.

شایانی باسە ، رێگای زیادکردن ( additional technique) رێگەیەکی زانستییە ، بەڵام بە داخەوە لە جیھان بەشێکی کەمی پزیشکانی ددان لەسەر ئەم رێگەیە دەرۆن ، چونکە سەردانی زیاتری دەوێت، ئەزموون و شارەزایی تایبەتی دەوێت، ئەوە جگە لەوەی ئامێری ھاوچەرخی گەرەکە. بۆ نموونە، ئەگەر پزیشکێک بیەوێ رێگای زیادکردن ( additional) بەکاربێنێت ناتوانێت پشت بە توانای چاو ببەستێت، چونکە چاو لە باشترین حاڵەتدا توانای بینینی قەبارەی بچووکی نییە کەمتر لە(٢,.ملم) بێت، ئەو رێگەیەش ( زیادکردن) مامەڵە لەگەل کەمتر لەو قەبارەیە دەکات، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە کە ئامێری مایکڕۆسکۆب بەکاربهێنرێت بۆ گەورەکردنی قەبارەی ددان لەکاتی ئامادەکارییەکەی و هاوکاری کردنی کەم وەرگرتن لە ددان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن