دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین هۆكارێك مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری Transplantation بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه كه كۆمه‌ڵێك كه‌س ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین مه‌ترسی توشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆره.
توێژه‌ره‌وه‌كان داتایان له‌سه‌ر 18000 كه‌س وه‌رگرتوه كه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه، به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان له 17 سه‌نته‌ری جیاواز له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كراوه و به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان بۆ چاندراوه مه‌ترسی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گاته %82 ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كانیش.