ژمارە دووی گۆڤاری دیوان بڵاوكرایەوە

کەلتوور

31/07/2021     ژمارەی بینراو 809

راچڵەكین-

ژمارە دووی گۆڤاری دیوان بە كۆمەڵێك بابەت و دیداری سەرنجڕاكێش و تەوەرێكی گرنگ تایبەت بە مەعروف جیاووك چاپ و بڵاوكرایەوە.

لەناوەرۆكی ژمارە دووی گۆڤاری دیوان كۆمەڵێك بابەتی هەمەجۆری رۆشنبیریی و ئەدەبی و رەخنەو لێكۆڵینەوەو دەق و رۆشنبیریی گشتی و خوێندنەوەی كتێب و هونەری و لەبری بیرەوەری و دەقی ئەدەبی تێدا بڵاوكراوەتەوە و لە كتێبخانەكانی كوردستان دەست دەكەوێت.

گۆڤاری دیوان گۆڤارێكی مانگانەی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی گشتییە، ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەریدەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن