كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

عێراق

01/08/2021     ژمارەی بینراو 234

راچڵەكین-

كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری فایزەر كە ٥٧١ ھەزار ژەمە، گەیشتە عیراق.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق كە ٥٧١ ھەزار ژەمە و ھاتووە:"ڤاكسینەكان بەسەر سەرجەم بنكە و فەرمانگە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی عیراق دابەش دەكرێن."

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لە راگەیەنراوەكەدا ھانی ھاووڵاتییانی داوە كە سەردانی بنكە و فەرمانگە تەندروستییەكان بكەن بۆ ئەوەی ڤاكسین وەربگرن، چونكە ئەوە یەكێكە لە رێگاكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە ١١ی مانگی نیسانی رابردوودا، یەكەم كاروانی ڤاكسینی فایزەر لە ئەمریكاوە گەیشتبووە عیراق.تا ئێستا، یەك ملیۆن و ٧٠٩ ھەزار و ٧٩٣ كەس لە عێراق، دۆزی یەكەم و دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن