راچڵەکین-
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەر راگەیەندراوێکیان هەبێت لە کەناڵە فەرمییەکانی ئەو حزبەوە بڵاودەکرێتەوە.
ئەمرۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو لێدوانانەی بڵاودەکرێنەوە بەناوی سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنەکە بۆ کەناڵ و میدیا و سۆشیال میدیا هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە و هەر راگەیەندراوێکیان هەبێت لە کەناڵە فەرمییەکانەوە بڵاویدەکەنەوە".