ئیمارات ڤاكسینه چینیه‌كه بۆ ئه‌م كه‌سانه به‌كارده‌هێنێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیمارات ئاشكرای كرد كه چیتر ڤاكسینی چینی له جۆری " سینۆفارم" دژه ڤایرۆسی كۆڤید-19 بۆ ته‌مه‌نی 3-17 ساڵ به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات بۆ ئه‌م ته‌مه‌نه دیاریكراوه له دوای ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه هاتووه كه ڤاكسینه‌كه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه زیانی نابێت و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیانه.
له ماوه‌ی ڕابردوو ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی‌دا بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو و تایبه‌ت.