پیاوێك ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر كچێك و دواتر جه‌سته‌ی پارچه پارچه كرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه هه‌واڵی كوشتنی خوێندكارێكی زانكۆی به‌ناوی" حه‌یات ئۆغلۆ" بووه بڵاوترین ناو له توركیا دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو له‌لایه‌ن پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌وه له شاری ئه‌نتاڵیا له باشووری وڵاتی توركیا كوژراوه.
تاوانه‌كه بووه باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له بواری مافه‌كانی ئافره‌تان كارده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی پاراستنی خانمان له توركیا و ئێستا دۆخه‌كه بۆته بابه‌تێكی باو له توركیا و به‌رده‌وام ئه‌م تاوانانه دوباره ده‌بێته‌وه.
هه‌ر ئیمڕۆ هاشتاگێك به‌ناوی ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 21 ساڵه له تویته‌ر بڵاوبویه‌وه و پۆلیس ئاشكرای كردوه كه ته‌رمی ئه‌م خانمه‌ی له دارستانێكی ئیتاڵیا دۆزیوه‌ته‌وه و تاوانباره‌كه‌ش ئه‌ندازیاری شارستانی بووه و خاوه‌نی نوسینگه‌ی كڕین و فرۆشتن بووه و ته‌مه‌نی 48 ساڵه و كامێراكانی چاودێری ئه‌م تاوانه‌ی ئاشكرا كردوه.
دوای ده‌ستگیركردنی كه‌سی تاوانبار دانی به‌وه‌دا ناوه كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر ئه‌م خوێندكاره 21 ساڵه و دواتر له گه‌رماوێك خنكاندویه‌تی و جه‌سته‌ی كردۆته 5 به‌ش.