نیشانهكانی هەوکردنی ناوکی كۆرپهی ساوا
ڕاچڵهكین-
یەکێک لەو کێشانەی لە مندالی ساوای تازە لەدایک بوو ڕوودەدات هەندێ کات لە رۆژەکانی سەرەتای تەمەنی بریتیە لە هەوکردنی ناوکەکەی، دكتۆر بهڵێت پزیشکی پسپۆری منداڵان به وردی لهم بابهتهدا ئهم حاڵهته ڕوون دهكاتهوه.
بۆ پاراستنی ناوکی منداڵه ساواکەت لە هەوکردن، پێویستە پارێزگاری لە وشکی ناوکەکەی بکرێت، وە تەڕ نەکرێت و نەشورێت بە ئاو و سابوون،هەمیشە بەستنی حەفازە(دایبی) منداڵەکەت لە ژێر ناوکیەوە بێت با، واتە حەفازەکە نەچێتە سەر ناوکی منداڵەکەت چونکە رەنگە هەر بە میزی منداڵەکەت خۆی تەڕ ببێت و توشی هەوکردنی بکات.
نیشانەکانی هەوکردنی زۆری ناوکەکەی بریتین لە:
-سووربوونەوەی پێستی دەوری ناوکەکە.
-هەبوونی دەردراوێکی بۆن ناخۆش لە ناوکەکەوە.
- ئەستوربوونی ناوکەکە.
-بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکە
لەکاتی هەبوونی ئەم نیشانانە پێویستە منداڵەکە ببرێتە لای پزیشک و چارەسەری پێویست وەربگرێت.