هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری کیسی بارتۆلین
ڕاچڵهكین-
رژێنی بارتۆلین دوو ئەندامی بچووکی ژێر پێستە لە ناوچەی شه رم له ژناندا، ئەم رژێنانە زۆربەی کات ھەستیان پێ ناکرێت وە یان نا بینرێن ئەمانە شلەیەک دروست دەکەن کە بەشی دەرەوەی ناوچە كه تەر و شێدار دەکەن
کیس رژێنی بارتۆلێن چییە ؟ دكتۆره مهعسومه پسپۆری ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا نیشانه و هۆكار و چارهسهری ئهم نهخۆشییهی خانمان باسدهكات.
ئەگەر شوێنی دەرچوونی شلەی بارتۆلین دابخرێت شلەکە لەناو رژێنەکە قەتیس دەبێت و دەبێت بە کیسی بارتۆلین کە دەتوانێت بە قەبارەی نۆکێک بێت تا سێوێک.
هۆکاری کیسی بارتۆلین چییە؟( bartholin cyst)
هەندێ بارودۆخی تایبەت وەکو هەو کردن ، دەردراوی خەست دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی کیسەکە . ئەم کیسە دەکرێت لە دوای پەیوهندی سێكسیدا گەورەتر ببێت چونکە لەم کاتەدا شلەیەکی زیاتر دەردەدرێت.
چۆنیهتی دیاری کردنی کیسی بارتۆلین:
زۆربەی کات خانمەکە خۆی پێی دەزانێت وەیان پزیشک لەکاتی پشكنیندا هەستی پێ دەکات. جگە لەمانە کیسەکە هەندێ کات هەو دەکات، ئازار و سووربوونەوە و تا لە ناوچەی ئەندامی زاوزێ دروست دەکات ، جگە لەمە زۆربەی خانمان بەدەست هەست پێکردن بە گرێیەک لەکاتی رۆیشتن ، دانیشتن ، وە یان نزیکی هاوسەرگیریدا دەنالێنن.
چارەسەر چییە ؟
1-هەندێ لە کیسی بارتۆلینییەکان بێ دەرمان چاک دەبنەوە بۆ کەم کردنەوەی ئازار دەکرێت دەرمانی ئازار شکین وەکو : پرۆفین بەکاربهێنرێت . دانیشتن لەناو ئاوی گەرم یارمەتی دەرە. تاکۆتا چاک بوونەوەی کیسەکە ، دەبێت خانمان دووربکەونەوە لە پەیوەندی هاوسەرێتی (نزیکی). ئەگەر کیسەکە هەو بکات دەکرێت خۆی بەتاڵ بێتەوەو چاک بێتەوە.
2- هەندێ کیسی بارتۆلینی زۆر بە ئازارن و پێویستە لەلایەن پزیشک لە رێگەی نەشتەرگەری بەتاڵبکرێتەوە و هەندێ جۆری ئەم کیسەش بۆ چاک بوونەوەی تەواو پێویستی بە دەرمانی دژە هەوکردنە (antibiotic).