راچڵەكین-
كچێكی تەمەن 14 ساڵی دانیشتووی دهۆك لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێسەروشوێنە، پۆلیسی پارێزگاكەش وێنەكەی بڵاودەكاتەوە.
كچەكە ناوی سونا محەممەدە . پۆلیسی دهۆك وینەكەی بڵاوكردووەتەوە تاوەكو هەركەس زانیاریی لەسەری هەبێت پۆلیس ئاگادار بكاتەوە.
محەممەد كە باوكی ئەو كچەیە رایگەیاندووە: " شەوی رابردوو كچەكەم كە تەمەنی 14 ساڵە بە خوشكەكەی كە لەخۆی گەورەترە وتووە لەگەڵ كچی دراوسێمان دەچینە بنكەیەكی تەندروستی نزیك ماڵی خۆمان. بەڵام لەوكاتەوە نەگەڕاوەتەوە".
وتیشی:" شەوی رابردوو لەگەڵ كچە دراوسێكەیان قسەی كردووە و دیارە ئەو ئاگادار نەبوووە و هیچ قسەیەكی لەگەڵ نەكردووە و بیانوویەك بووە بۆ ئەوەی لە ماڵ بچێتە دەرەوە. ئێستا نازانین چارەنووسی چییە و لە كوێیە. بویە بە فەرمی پۆلیسی دهۆكمان ئاگاداركردووە".
لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ كێشەیەكی هەبووە یان گومان لە چی دەكەن، باوكی سونا وتی: "هیچ كێشەیەك نەبووە، لە قوتابخانە لەیەكەمەكان بوو، بەڵام چەند ساڵە من و دایكی جیابووینەتەوە، دوو كچمان هەبوو هەردووكیان لەلای من بوون، پێش شەش مانگ دەرونی كەمێك تێكچوبوو، بەڵام ماوەیەك بوو رەوشی باشببوو". وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.