دوای مردنی ده‌لال هۆشداری دراوه‌ته هاوڵاتیانی میسر
ڕاچڵه‌كین-
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی میسر بۆ كاروباری ته‌ندروستی هۆشداری داوه‌ته هاوڵاتیانی میسری دوای گیان له‌ده‌ستدانی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناودار" ده‌لال عه‌بدول عه‌زیز " به‌هۆی ماكه درێژخایه‌نه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
ده‌لال دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو به‌هۆی كاریگه‌ری درێژخایه‌نی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر سییه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا و پێویستی به‌وه هه‌بووه كه چاندنه‌وه‌ی سییه‌كانی بۆ بكرێت به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و كاته و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی پێگه‌ی" مایۆ كلینیك" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه درێژخایه‌نه‌كانی كۆرۆنا چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه سییه‌كان وێران ده‌بێت به ته‌واوه‌تی و ڤایرۆسه‌كه كار له مێشك و دڵ ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به گرفتی ته‌ندروستی درێژخایه‌ن زیاد ده‌كات"