راچڵەکین- سۆران کەریم
ئینقلابێكی دیكه به له‌سێداره‌دانى دەیان ئه‌فسه‌ر كۆتایی هات
🔵 به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى له دواى ڕووخانى به‌عسه‌وه ده‌ستكه‌وتن، ده‌ركه‌وتووه چه‌ند جارێك هه‌وڵى كوده‌تاى سه‌ربازى بۆ سه‌ر صدام حسین دراوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه به جۆرێك له جۆره‌كان، پێش ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێن، ئاشكرا كراون و شكستیان پێهێنراوه.
یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه، ده‌زگاى هه‌واڵگریی عێراق ئاشكرای ده‌كات و به دۆسێیه‌كی ته‌واو ڕه‌وانه‌ى صدام حسین_ی ده‌كه‌ن، دۆسیه‌كه‌ش دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس له نیسانى 2003، ده‌ست احمد الچلبی، ده‌كه‌وێت.
به‌پێی دۆسیه‌كه، كه د. حمید عبدالله له كه‌ناڵى یوتوبی خۆى بڵاویكرده‌وه، لیوا محمد عبدالله الشهوانی، ئه‌فسه‌ری باڵا له هێزى ئاسمانى عێراق و نزیك له عدنان خیرالله، وه‌زیری به‌رگرى ئه‌وكاتى عێراق، هه‌وڵى داوه به یارمه‌تى ئه‌مریكا، كوده‌تایه‌كی سه‌ربازى ئه‌نجام بدات. لیوا محمد الشهوانى له كۆتایی هه‌شتاكان به پله‌یه‌كی نزمتر له پله‌كه‌ى خانه‌نشین كرا و عێراقی به‌جێهێشت، سه‌ره‌تا چووه ئوردن، دواتر به‌ریتانیا و له‌وێ ده‌ستى كرد به هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و هه‌وڵدان بۆ كوده‌تاى سه‌ربازیی، دواى ڕووخانى به‌عس گه‌ڕایه‌وه و بوو به سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى (مخابرات).
🔷 چیرۆكی هه‌وڵه‌كه
لیوا محمد الشهوانى له‌گه‌ڵ CIA ـی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت و ئه‌وانیش وه‌ك متمانه‌پێكراوێك ڕایده‌سپێرن بۆ هه‌وڵى كوده‌تاكردن به‌سه‌ر صدام حسین و هاوكارییه‌كی زۆرى ده‌كه‌ن.
به مه‌به‌ستى ئاسانكاریكردن، له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ڕێكده‌كه‌ون كه كارمه‌ندێكه له باڵیۆزخانه‌ى مصرى له به‌غدا، كارمه‌نده‌كه ناوى (محمد عبدالرازق عفیفی)ـیه و كارى گواستنه‌وه‌ى پۆستى دیپلۆماتییه، وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، پیش‌تر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ موخابه‌راتى عێراقیدا هه‌بووه به بێ ئه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه پێی بزانن، به‌ڵام احمد الچلبی ده‌ڵێت، نه‌خێر باڵیۆزخانه‌ش زانیویه‌تى و دوو ئه‌فسه‌رى ئه‌منی مصری هاتوون بۆ باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا و له‌وێ چاویان كه‌وتووه به عفیفی و پێیان وتووه ئێمه تۆ وه‌كو هه‌ماهه‌نگكار له نێوان الشهوانى و هاوكارانى له نێو عێراق، داده‌نێین.
له شارى عمان پایته‌ختى ئوردن، محمد الشهوانى و محمد عفیفی یه‌ك ده‌بینن، له‌وێ شه‌هوانى به عه‌فیفی ده‌ڵێت موخابه‌راتى مصرى تۆیان ده‌ستنیشان كردووه له‌گه‌ڵماندا كار بكه‌یت، ئێمه تۆ وه‌ك ئه‌لقه‌ى په‌یوه‌ندی له‌نێوان خۆمان و هاوكارانمان داده‌نێین و ئامێر و پاره و پێداویستییه‌كانمان به تۆدا ده‌نێرین بۆ ئه‌وان، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانیت ئه‌گه‌ر خیانه‌تمان لێبكه‌یت، ئه‌وكات هه‌واڵگرى ئه‌مریكا له هه‌ر كوێ بیت ده‌ستى پێتده‌گات و ده‌تكوژێت، ئه‌گه‌ریش سه‌ركه‌وتین ئه‌وكات یه‌ك ملیۆن دۆلارت پێده‌ده‌ین و چێشتخانه‌یه‌كت له قاهیره بۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌یه‌كه‌م ئه‌ركدا ئامێرێكی په‌یوه‌ندیكردنیان پێدا، ئه‌ویش هه‌رگه‌یشته به‌غدا بردی بۆ موخابه‌راتى عێراقی و وینه‌یان گرت و پێیانوت بیگه‌یه‌نه به‌ده‌ستى ئه‌و كه‌سه‌ى بۆى نێردراوه. دواتر پاره‌ی پێناردووه‌ته‌وه، جارێك 20 هه‌زار دۆلار بووه، راسته‌وخۆ بردوویه‌تى بۆ موخابه‌رات و وێنه‌ى هه‌موو پاره‌كه‌یان گرتووه. له‌نێو ئامێره‌كاندا ژماره‌یه‌ك كۆمپیوته‌ر و ئامێرێكی جی پی ئێس هه‌یه، كه ئه‌وكات ئامێرێكی پێشكه‌وتوو بووه و زۆر مه‌ترسی لاى موخابه‌رات دروستكردووه به‌تایبه‌ت له‌وه ترساون بۆ سه‌ر ژیانى صدام حسین مه‌ترسیدار بێت.
موخابه‌راتى عێراقی هاوكارى مادییان به عفیفی داوه و پێیانوتووه به‌رده‌وام به و هه‌رچییان پێدایت وه‌ریبگره. ئه‌وه‌بوو جارێك ئامێری ته‌شویشكردنى سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان پێناردووه و ئه‌ویشی بردووه بۆ موخابه‌رات و وێنه‌یان گرتووه. به‌پێی پلانه‌كه، سێ میحوه‌ر دروستكراوه، دوو میحوه‌ر له به‌غدا و میحوه‌رێك له میسان.
احمد چه‌له‌بى ، ده‌ڵیت : ساڵى 1996 بوو، ئێمه له كوردستان بووین و سه‌رقاڵى ئاشته‌وایی هه‌ردوو حزبى پارتى و یه‌كێتى بووین، له‌و كاتانه‌دا ئه‌فسه‌رێكی موخابه‌رات كه ژێربه‌ژێر كارى له‌گه‌ڵ موعاره‌زه‌دا ده‌كرد، هاتووه‌ته كوردستان و پێیوتووین وریابن له‌و پیلانه‌ى كوده‌تا سه‌ربازییه تێوه نه‌گلێن، چونكه موخابه‌رات هه‌موو شتێك ده‌زانێت و محمد عفیفی له خانوویه‌ك دانراوه له ناوچه‌ى كه‌مالییه و ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت 5 هه‌زار دۆلارم پێبده‌ن ئامێره‌كه‌شتان بۆ ده‌هێنم.
دواى ماوه‌یه‌ك له چاودێریكردن، موخابه‌راتى عێراقی ترسی لێده‌نیشێت كه هه‌وڵه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه و ده‌بێت كۆتایی پێبهێنن، نووسراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیریان بكه‌ن، سه‌رۆكایه‌تیش فه‌رمان ده‌دات بیانگرن، ئه‌وه‌بوو سه‌رجه‌میان له ناوه‌ڕاستى مانگى حوزه‌یرانى 1996 ده‌گیرێن.
له‌و كاتانه‌دا، محمد الشهوانى 4 هه‌زار دۆلار ده‌دات به عفیفی بیبات بۆ ئه‌فسه‌ره‌كان، له‌كاتێكدا ئه‌فسه‌ره‌كان گیراون، پاره‌كه ده‌دات به موخابه‌راتى عێراقی و پێیان ده‌ڵێت مادام ئه‌وان گیراون پاره‌كه بده‌ن به خۆم، به‌ڵام موخابه‌رات پاره‌كه‌ى پێنادات.
دواجار به‌هه‌مان ئه‌و ئامێره‌ى موخابه‌رات ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرێت، په‌یوه‌ندی به شه‌هوانییه‌وه ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ت (أنمار، اثیر، ایاد) لاى ئێمه‌ن و ده‌ستگیر كراون. جگه له‌وان یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان حه‌وت كه‌سى نزیكی ده‌ستگیر ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان 61 كه‌س ده‌ستگیركران كه پێنجیان ئه‌فسه‌رى فڕۆكه‌وان بوون، له 5ى ئه‌یلولى 1996 دادگاى تایبه‌ت له به‌غدا زۆرینه‌ى ده‌ستگیركراوه‌كان به له‌سێداره‌دان حوكم ده‌دات و له‌نێویاندا هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ى محمد الشهوانى هه‌یه، ژماره‌یه‌كیش به زیندانى هه‌تاهه‌تایی حوكم ده‌درێن و ژماره‌یه‌كی كه‌میش ئازاده ده‌كرێن و به‌و شێوه‌یه كۆتایی به هه‌وڵه‌كه دێت. ئه‌وه‌ى سه‌یر بووه، مووچه‌ى نه‌قیب بۆ سه‌ره‌وه 500 دۆلار بووه، كه‌مترین مووچه‌ش 300 دۆلار بووه.