هۆكار و نیشانه و چاره‌سه‌ری کیسی چەوری سەر چاو
ڕاچڵه‌كین-
کیسی چەوری سەر چاو چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟ کیسی چەوری سەر چاو هەوکردنی ڕیزی برژانگەکانە دروست دەبێت بەهۆی بەکتریای (Staphylococcus) دكتۆر دێرێ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ی چاو ده‌خاته ڕوو.
نیشانەکانی:
لەسەر لێوای برژانگ هەڵئاوسان ڕوو دەدات و ئازاری هەیە, زۆربەی کات تەنها لە یەک چاودا دروست ئەبێت وە هیچ کێشەیەک بۆ بینین دروست ناکات.
دیاریکردن:
هیچ پشکنینێکی پێویست نییە ئەگەر نیشانەکانی سەرەوە بەدی کرا.
خۆپاراستن:
1- لەکاتی دەسکاری کردنی هەوکردنەکەدا دەستەکانت بشۆ.
2- لۆکە یان ئیسفنجی خۆت لەگەڵ کەس بەکار مەهێنە و وەکو خۆپاراستن لۆکە و ئیسفنجی کەسی تووشبوو بەکار مەهێنە.
چارەسەرکردن:
1- پارچە پەڕۆیەکی پاک بخەرە ناو ئاوی گەرم و بە هێواشی بیخەرە سەر برینەکە بۆ ماوەی ٥ـ۱٠ خولەک( پەستان مەخەرە سەری و بە توندی مەیسڕە).
2- یەکێکی تر لە چارەسەرەکان لەلای پزیشکە کە قه‌تره و مه‌رهه‌مت بۆ دیاری ده‌كات یان شوێنی هەوکردنەکە پاک دەکاتەوە.
بە هیچ شێوەیەک قەترە و کرێم لەخۆتەوە بۆ چاو بەکارمەهێنە بێ پرسی پزیشك.