هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری بالوکە
ڕاچڵهكین-
بالوکە بریتیە لە نەخۆشیەکی گواستراوەی پێست کە بەھۆی ڤایرۆسی ( Human Papiloma Virus ) دروست ئەبێت ، ئەم ڤایرۆسە زیاتر لە ١٥٠ جۆری ھەیە ، بەڵام تەنھا بەشێکیان تووشی پێست دەبن، دكتۆر شڤان پزیشکی پایەبڵندی پێست زانیاری زیاتر لهم بابهتهدا دهخاته ڕوو.
ڕێگای گواستنەوە :-
1- بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی پێستی کەسی تووش بوو بە کەسی ساغ
2- گواستنەوەی لە ھەمان کەسدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ( auto inoculation)
چەند جۆرێکی ھەیە کە لێرەدا ئاماژە بە ھەنێکیان ئەکەین :-
1- بالوکەی باو ( Verruca Vulgaris ) :- ئەم جۆرە وەکو گرێیەکی رەق و زبر دەرەکەوێت ، ئەگونجێ یەک دانە یان چەن دانەیەک بێت و نوقتەی بۆریچکە خوێنی ڕەشی تیا بێت ، زیاتر لە پشتی دەست و پەنجە و چواردەوری نینۆک و ئەژنۆ دروست ئەبێت, قەبارەیان لەنێوان ١ -١٠ ملم یان زیاتریش ئەبێ .
2- بالوکەی تەخت ( Plane Wart ) :- ئەم جۆرەیان قەبارەیان بچوکە ڕوویەکی سافی ھەیە ، ڕەنگی وەکو ڕەنگی پێست یان قاوەیی كاڵە ، زیاتر لە دەم و چاو و پشتی دەست ا دروست ئەبێت
3- بالوکەی ژێر پێ ( planter Wart ) :-
ئەم جۆرەیان لە بنی پێ دروست ئەبێ ، نوقتەی ڕەشی مولولوی خوێنی تێدایە ، ئەگونجێ یەک دانە یان چەن دانەیەک بێت یان یەک بگرن و دانەیەکی گەورە دروست بکەن ( مۆزایک ) ، ئەم جۆرەیان ئەکرێ ئازاری ھەبێت بە تایبەتی لە کاتی ڕۆشتن ، زۆر کەس لەگەڵ مێخەکە تێکەڵی ئەکات ( ھۆکاری تری ھەیە وەک لە ڤایرۆس)
4- بالوکەی ئەندامی زاوزێ ( Condylomata Acuminata):- ئەم جۆرەیان لە ڕێگەی کرداری سێکسی ناشەرعی لەگەڵ کەسی تووش بوو دروست ئەبێت , ئەگونجێ تحویل ببێ بۆ خانەی شێرپەنجەیی .
5- بالوکەی پەنجەیی( Filiform Wart ) : ئەم جۆرەیان بنکێکی باریکی ھەیە و زیاتر لە دەم و چاودا دروست ئەبێت
لەگەڵ چەن جۆرێکی تری بالوکە کە کەمتر باون وەک لەو جۆرانەی باسکران
چارەسەر :-
1-گیراوە و کرێمی تایبەت بە بالوکە
2- سووتانی سارد
3- کەوی کردن
4- جۆرێک لە تیشکی تایبەت PDL
5-چارەسەری بەرزکردنەوەی بەرگری لەش
6-بەکارھێنانی جۆرێک لە ڤاکسین ڕاستەوخۆ بۆ بالوکەکان
7-بەکارھێنانی ڤاکسین لە بالوکەی ئەندامی زاوزێی مێینە
پزیشک بڕیار ئەدات چ جۆرە چارەسەرێک بۆ چ جۆرە کەسێک و تەمەنێک و چ جۆرە بالوکەیەک بەکاردێنێت .