ئەنچیلۆتی بۆمبەكە لە ریال مەدرید دەتەقێنێتەوە

وەرزش

17/08/2021     ژمارەی بینراو 405

راچڵەكین-

میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردووەتەوە، كارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید، گڵۆپی سەوزی بۆ  كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەڵكردووە، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بگەڕێتەوە رێزەكانی یانەی شاهانە.

رۆژنامەی ( لا كوریێری دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا ناوی (دۆن) بە دوو یانەی زلهێز بەستراوەتەوە كەئەوانیش مانچستەر سیتی ئینگلیزیە لەگەڵ ریال مەدیدری ئیسپانی.

رۆناڵدۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس لە هاوینی داهاتوودا كۆتاییدێت، یاریزانەكە لە ریزەكانی بیانكۆنێری دڵخۆش نییە و بەپێی سەرچاوەكان شەش مانگە خۆی و خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە بەدوای رێگە چارەیەكدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە یانەكە بڕوات.

پێگەی (فوتبۆڵ ئیتاڵیا) بڵاویكردووەتەوە، یانەی یۆڤانتۆس، بەهەمان شێوە ئامادەیە دەستبەرداری رۆناڵدۆ ببێت بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ، لەجیاتی هێشتنەوەی لەریزی یانەكە تا كۆتایی وەرز، تا رێگری بكات لەوەی ببێتە یاریزانێكی ئازاد و یانە ئیتاڵییەكەش بەگیرفانی بەتاڵەوە دابنیشێت.

ئەوەی ئەگەرەكانی گەڕانەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ نێو ریزەكانی یانەی ریال مەدرید زیاتر كردووە، ئەو پەیوەندییە توندو تۆڵەیە كەلەنێوان دۆن و ئەنچیلۆتیدا هەیەو راهێنەرە ئیتاڵییەكە بە پەرۆشە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە دۆن بگەڕێتەوە نێو یانەكە.

بەڵام ئەم خواستەی ئەنچیلۆتی بێ ئاستەنگ نابێت بەتایبەت كەلەماوەی رابردوودا، فلۆرینتۆ پێرێز-ی سەركۆی یانەی ریال مەدرید رایگەیاندبوولەئێستادا بەدوای ئەوەدا ناڕوات كە جارێكی تر رۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە كۆشكی شاهانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن