هۆكار و چاره‌سه‌ری سه‌رگێژخواردن

تەندروستی

17/08/2021     ژمارەی بینراو 7253

هۆكار و چاره‌سه‌ری سه‌رگێژخواردن

ڕاچڵه‌كین-

سەرگێژخواردن  هەستکردنە بە بێهێزی  و تێکچونی هاوسەنگی لەش هەستکردن بە کەوتنەخوارەوە .وە ڕەنگە ببێتە هۆی هێڵنج ، ڕشانەوە و بورانەوە، سەرگێژخواردن نەخۆشی نییە، بەڵکو نیشانەیە بۆ بوونی چەند حاڵەتێک، دكتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی قورگ و لوت و گوێ له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كه‌ باسده‌كات.

هۆکارەکانی توشبوون بە سەرگێژخواردن:
هۆکارە سەرەکییەکانی ئەمانە:
1-نەخۆشیەکانی گوێی ناوەوە :   زۆرترینی هۆکارەکان گێژ بوون نەخۆشیەکانی گوێن
-حاڵەتی benign positional vertigo کە باوترینی نەحۆشیەکانی گوێیە کە  دەبێتە هۆی سەرگێژخواردنێکی کورت کاتێک کەسەکە  بەخێرای شوێنی خۆی دەگۆڕێت، وەک  ئەم دیوو ئەو دیوو کردن یان پاڵکەتن لەناو جێگا.
- شەقیقە
-بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
-خواردنەوەی کحول 
-دابەزینی قەبارە و پەستانی خوێن
- کەم خوێنی و لاوازی ماسولکەکانی دڵ
-قەلەقی و دڵەڕاوکێ 
-دابەزینی شەکری خوێن
- وەرزشکردنی بەهێز و زۆر
-کەمبوونەوەی ئاوی لەش و گەرمای بەهێز
-تێکچون لەناو سەیارە و بەلەم  و فڕۆکە
-لەگەڵ بوونی چەند نەخۆشییەک و ناڕێکی مێشک و جەڵدە و گرێ

چ  کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
پێویستە زوو سەردانی پزیشک بکرێت ئەگەر سەرگێژخواردن چەند جارێک دووبارە بۆیەوە، یاخود ئەم حاڵەتانەی لەگەڵدا بوو:
گێژبونی زۆر لەگەڵ ڕشانەوە،گێژبوونی درێژخایەن،  ئازار یان برینداربوونی سەر، ئازاری مل، تای بەرز، تەڵخبوونی چاو، کەمبوونەوەی بیستن، قورسبوونی قسەکردن، لەدەستدانی بیروهۆش، ئازاری سنگ،  بەردەوام ڕشانەوە. 

پزیشک بۆ چارەسەرکردن تەرکیز دەخاتە سەر چارەسەرکردنی ئەو حاڵەت و نەخۆشییەی کە بۆتە هۆی دروستبوونی سەرگێژخواردنەکە.

ڕێنماییەکان:
1-هەرکاتێک توشی ئەم حاڵەتە هاتی زوو دابنیشە یان ڕابکشی تا باشدەبیت. 
2-ئەو وەرزشانە بکە کە هاوسەنگی باش دەکەن وەکو یۆگا و تای چی، وە خۆت بپارێزە لە گەرمای زۆر.
3-کتوپڕ ئاڕاستە و شوێنی خۆت مەگۆڕە. 
4-دوربکەوە لە خواردنەوە کافاینەکان، کحول و تۆباکۆ. 
5-ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە ٨ پەرداخ ئاو بخۆرەوە، ۷ کاتژێر یا زیاتر بنوو، دووربە لە قەلەقی و دڵەڕاوکێ. 
6-خواردنی تەندروست و فرێش بخۆ وەکو سەوزە و میوەکان.
7-ئەگەر هەستت کرد دەرمانەکانت هۆکارن  پزیشکەکەت ئاگادار بکەرەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن