ڤیدیۆ: له‌كاتی شۆردنی قاپدا ئافره‌تێك بنمیچی چێشتخانه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا كه‌وت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه پێگه‌ی" ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئافره‌تێكی چینی ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ بنمیچی ئه‌و چێشتخانه‌یه به‌سه‌ریدا ده‌كه‌وێت كه تیایدا وه‌ستاوه و قاپ ده‌شوات.
به‌هۆی ئه‌و پارچه ته‌ختانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر بنمیچی چێشتخانه‌كه كه بۆ زستان دانراوه و بۆ گه‌رمكردنه‌وه به‌كاریده‌هێنن بنمیچه‌كه ڕوخا به‌سه‌ری ئافره‌ته‌كه‌دا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ته‌نها چه‌ند برینێكی سووك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دروست بووه.