بنزیما بۆ دوو وەرزی دیكە لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە

وەرزش

20/08/2021     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین –

یانەی ریال مەدرید گرێبەستی كەریم بنزیما هێرشبەری یانەكەی نوێكردەوەو بۆ دوو وەرزی دیكە لەریزەكانی دەمێنێتەوە.

یانەكە لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا ئاشكرایكردووە، لەگەڵ كەریم بنزیما گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تاوەكو هاوینی ساڵی 2023.

ریال مەدرید بڕی گرێبەستەكەو مووچەی مانگانەی ئەو هێرشبەرە فەرەنسییەی ئاشكرانەكردووە، تەنها ئاماژەی بەوەكردووە كە بنزیما تا دوو وەرزی دیكە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەمێنێتەوە.

كەریم بنزیمای تەمەن 34 ساڵ، لە وەرزی رابردوودا، لە هێڵی هێرشبردنی ریال مەدرید ئاستێكی زۆر بەرزی پێشكەشكرد توانی لەكۆی 46 یاری لەسەرجەم یارییەكانی ئەو یانەیەدا لە خولی لالیگاو خولەكانی دیكە، 30 گۆڵ تۆماربكات.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن