توڕەیی چییە؟

تەندروستی

22/08/2021     ژمارەی بینراو 8615

توڕەیی چییە؟


ڕاچڵه‌كین- 

ئێمەی مرۆڤ یەكێك لە هەڵچونە سەرەكییەكانمان بریتییە لە "تورەبوون"، هیچ مرۆڤێك نییە كە تورەنەبوبێـت یان تورە نەبێت، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشکی پسپۆری دەروونی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر توڕه‌ی‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

تورەیی بریتییە لە هەڵچونی لەناکاوی مرۆڤ بۆ وەڵامدانەوەی بۆ شتێک کە بە دڵی نییە یاخود دەیەوێت خۆی لە مەترسی بپارێزێت. کە هەندێکجار لێکەوتەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە. لەکاتی تورەییدا مرۆڤ چەندین کاردانەوەی دەرونی و جەستەیی و هزری توشدەبێت.

بۆچی تورە دەبین؟
ئێمە بٶچی تورەدەبین؟ پرسیارێکە و ئه‌مه‌ پێویستی بە وەڵام هەیە. وەک ئاماژەمان پێدا تورەیی لای هەموو مرۆڤێک هەیە ئەزانن بۆ؟ 
چونكە ئێمە مرۆڤین و تورەییش هەڵچونێكی تایبەتە بە سەرجەم ئاژەڵان و لەناویشیاندا مرۆڤ، ئەمە وەڵامێكی سەرپێیی بوو بۆ پرسیارەكە، وەڵامی زانستیش ئەمەیە:
هەندێكجار "تورەیی" پاڵنەرە لە ژیانماندا: واتە وزەیەكی ناوەكیی دەرونمانە كە ئەبێت بێتە دەرەوە، لە شوێنێكی مێشكەوە كۆنترۆڵ دەكرێت كە پێیدەوترێت (هایپۆسەلەمەس)
بەشێكە لە فێربوونی هزری – كۆمەلایەتی: واتە پرۆسە هزرییەكان بەشدارن لە دروستبونیدا و لە روی كۆمەڵایەتیشەوە جۆرێكە لە فێربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن